• بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی کومپانیای مه مور
  • پەیوەندی: 9905 160 750 964+

  • بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی کومپانیای مه مور
  • پەیوەندی: 9905 160 750 964+

کەشناسی: رۆژانی نەورۆز ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت

2022-01-11

 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای رۆژانی نەورۆز لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و کەرکووک بڵاوکردەوە و پێشبینی دەکات، رۆژی یەکەمی نەرۆز ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور بێت، رۆژی دووەمیش ئاسمان بەگشتی هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرما بەرزتردەبێتەوە، رۆژی سێیەمیش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ـی ئاداری 2022، وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن- بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى، پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای رۆژانی نەورۆز بڵاوکردەوە و دەڵێت، رۆژی یەکەمی نەورۆز لە ناوچە سنوورییەکان ئەگەرى کەمێک بەفر و نمە باران هەیە و لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانیش باران لەسەر شێوەى نمە بارانى کورتخایەن دەبێت.
 
هەرچی رۆژی دووەمی نەورۆزە، پێشبینییەکان بەمشێوەیەن: "ئاسمان بە گشتى هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەى گەرما زیاتر روو لە بەرزبوونەوە دەکات و کاریگەرى ئەو بارستە هەوا ساردەى رووى لە ناوچەکەمان کردبوو لاواز دەبێت، ئەگەرى نمەباران لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە، بە تایبەت لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک و هەولێر هەندێ کات بڕى باران مامناوەند دەبێت، سەنتەرى پارێزگاى دهۆک و هەولێر ئەگەرى کەمى نمە بارانى کورتخایەن هەیە لە کاتى نیوەڕۆ. پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە بەردەوام ئاسمانیان نیمچە هەور دەبێت، تەنیا ناوچە شاخاوییەکانى ئەو دوو پاریزگایە ئەگەرى نمەباران هەیە."
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیى کەشناسیی و بوومەلەرزەزانى پێشبینییەکانی بۆ رۆژی سێیەمی نەورۆز بڵاوکردووەتەوە و پێشبینی دەکات کە "ئاسمان بەردەوام نیمچە هەور بێت بە هەمانشێوەى رۆژانى پێشووتر و پلەى گەرما کەمێک روو لە بەرزبوونەوە بکات و ئەگەرى زیادبوونى خێرایى با لە تەواوى ناوچەکەمان هەیە، هەندێ کات خێرایی باکە دەگاتە سەرووى 20 کم لە کاژێرێکدا لەگەڵ هەبوونی تۆزێکى سووک، ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ نمەباران تێکەڵ دەبێت لەسەر بەشێک لە ناوچەکان بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان."
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیى کەشناسیی و بوومەلەرزەزانى پێشبینی ئەوەش دەکات، لە ماوەى سێ رۆژى نەورۆز لە کاتى باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى دروستبوونى هەورە برووسکە هەیە.
 
عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسیی و بوومەلەرزانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ـی ئاداری 2022، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بە گوێرەی پێشبینییەکانی ئێمە، لە پارێزگاکانی عێراق، سەرەتا رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممەش تاڕادەیەک کەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت و کاریگەر دەبێت بە نزمە پاڵەپەستۆیەکی سارد کە سەرچاوەکەی ئەوروپا دەبێت، بەڵام لە رۆژی چوارشەممەوە دیسانەوە عێراق جارێکی دیکە دەکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارینەوە، پێشبینی دەکەین لە رۆژانی نەورۆزدا باران لە هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ببارێت بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان".
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color